هەمەڕەنگ
بۆ خه‌وێكى ئارامتر شه‌وانه‌ ئه‌مه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


كێوى یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ وه‌رزییه‌كان ، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ئاره‌زووى خواردنى نه‌كه‌ین به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌چه‌ند كاریگه‌رى بۆ له‌ش هه‌یه‌ و یارمه‌تى ده‌ره‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى شه‌وان خواردنى كێوى پێش نوستن یان ده‌توانى به‌ڕۆژ بیخۆیت و هه‌ر كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت  و زۆر گرنگه‌ بزانه‌ بۆچى ؟

زۆربه‌مان شه‌وان له‌نێو جێگاكه‌ماندا توشى بێ خه‌وى و خه‌وزڕان ده‌بینه‌وه‌ به‌وه‌ش بێزارى هه‌م جه‌سته‌ش هه‌ست به‌ نائاسوده‌یى ده‌كات چونكه‌ له‌شت ناحه‌سێته‌وه‌ .

هه‌ربۆیه‌ ده‌توانى شه‌وان یان دوو كاتژمێر پێش نوستن دوو كێوى بخۆیت یارمه‌تیت ده‌دات بۆ خه‌وێكى ئارامتر ، كێوى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هۆرمۆنى سیرۆتونین و ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌ هه‌ستى خه‌و ناسراوه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌شه‌ودا یارمه‌تیت ده‌دات تازوو خه‌وت لێ بكه‌وێت .

689 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/18/2020 11:46:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ