هەمەڕەنگ
نهێنى مانه‌وه‌ى گه‌نجى ئه‌م خانمه‌ له‌چیدایه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ده‌ركه‌وتنى خانمێكى ئه‌مه‌ریكى له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى بۆته‌ جێى سه‌ره‌نجى میدیاكان ، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بڕوا بكه‌یت دایك و كچ بن.

جولین دیازی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و ڕوخسارێكی گه‌نج و پێستێكی جوانه‌، ئاسان نییه‌ هه‌ست به‌ جیاوازییه‌كه‌ی بكه‌یت كاتێك له‌گه‌ڵ كچه‌ ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت.

جولین له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ژی و مامۆستایه‌  رایگه‌یاندووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی توندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی میلانی پاركس، پێكه‌وه‌ چالاكی وه‌رزشی و گه‌شت و گه‌ڕان ده‌كه‌ن، چالاكییه‌كانیشیان له‌ هه‌ژماری خۆیان له‌ ئینته‌رنێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

جولین نهێنی مانه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ شێوازی ژیانی، له‌ ڕێگه‌ی خۆراكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ و كه‌مخواردنه‌وه‌ی كهول، له‌گه‌ڵ وه‌رزشكردن له‌كاتی خۆیدا.

هه‌روه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌ی The Sunهاتووه‌، جولین پارێزگاری له‌ پێستی ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌ خۆر و ئه‌و كرێمانه‌ی ڤیتامین و مادده‌ی خۆراكی گرنگ و سروشتی تێدایه‌ بۆ پێست.

ئه‌و مامۆستایه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بۆ مانه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی گرنگه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی ده‌روونی بكه‌یت وه‌ك به‌ دوربوون له‌ قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه‌ی ده‌روونیت بۆ دروست ده‌كه‌ن، جولین ده‌ڵێت "ژیانێكی ساده‌ ده‌ژیم و به‌وه‌ رازیم كه‌ هه‌مه‌". كچه‌كه‌ی وتوویه‌تی "ساڵانێكی زۆره‌ خه‌ڵكی وا هه‌ست ده‌كه‌ن من و دایكم خوشكین"، ئاشكرایكردووه‌، هه‌مان شێوازی ژیانی دایكی جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌ ته‌ندروستی و گه‌نجی بمێنێته‌وه‌.



682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/17/2020 11:32:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ