هەواڵ
خشته‌ی پشووه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە، له‌مانگی داهاتوودا بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ١٥ رۆژ ده‌بێت و بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش پێده‌چێت ٦ رۆژ پشوو بێت.

 

مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگەیاند: " به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێدراوه‌ ، له‌ رۆژی ١١ی ئازار تا ٢٤ی ئازار پشووی هاوینه‌ ده‌بێت و رۆژی ٢٤ی ئازار ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

 

هاوکات به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پەسەند کراوە، رۆژانی ١و ٥و ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ پشووی فەرمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 
3020 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/17/2020 11:13:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ