هەواڵ
فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر چەند ھەواڵ و لێدوانێک بڵاوکردەوە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

‎فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ھەموو ئەو ھەواڵ و لێدوانانەی سەبارەت بەهەڵوێستی حزبەکەی لەسەر حكومەتی نوێی عیراق بڵاو دەکرێنەوە ڕەت دەکاتەوە.


‎لە ڕاگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق  ڕایگەیاندووە:فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ئەو لێدوان و هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە بارەی هەڵوێستی حزبەوە بەرامبەر حكومەتی نوێی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاوكراونەتەوە”.

‎لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە:فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئەو لێدوان و هەواڵانەی لە بارەی هەڵوێستی یەكێتی بەرامبەر ئالیەتی كاندیدكردنی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاوكراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە”.
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/13/2020 4:54:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ