هەواڵ
ئاسایشی ڕۆژئاوا: باندێكی گه‌وره‌ دەستگیر کرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

باندێكی گه‌وره‌ی دزیكردن كه‌ له‌ نۆ كه‌س پێكهاتوون دەستگیرکران‌.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانباران و ده‌ستگیركردنیان له‌رۆژی 12شوباتی 2020 له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رچاوه‌ نهێنیه‌كانی خۆمانه‌وه‌ توانیمان زانیاری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنین و له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانمانه‌وه‌ باندێكی گه‌وره‌ی دزیكردن و دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ چه‌ندین چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان پێبووه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و ئۆتۆمبێل به‌كاریان هێناوه‌.
له‌هه‌مان كاتدا سێ ئۆتۆمبێلیان پێگیراوه‌ كه‌ دوان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ جۆری تویتا لاندگرۆزه‌ری بێسه‌ره‌تان و بۆكاری دزیكردن به‌كاریان هێناوه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی تری جۆری كیای گازیان پێ گیراوه‌ كه‌له‌هاووڵاتیه‌كیان دزیوه‌ .
له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 441 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/13/2020 4:50:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ