هەواڵ
2 کەس گیانیان لەدەستداو 18 ی تریش بریندار بوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەمڕۆ پێنج شەممە 13 /2 / 2020  لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە سنوری ناحیەی باوەنور و قەزای کۆیە  2 کەس گیانیان لەدەستداو 18 ی تریش بریندار بوون .

لەوبارەیەوە ، مقدەمی مافپەروەر ،عەلی جەمال قدووری لە بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی گەرمیانەوە ڕایگەیاند "
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی باوەنور ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (دوو ئاڵتیما و تەنکەرێکی سوتەمەنی و پاسێک ) دا ڕویدا لەئەنجامدا خوێندکارێک کەسەرنشینی پاسەکەبوو بەناوی (م ،ج، ع)لەدایکبووی 2003 دانیشتووی گوندی زەماوەنگە گیانی لەدەستداو (چواردە) کەسی دیکەش برینداربوون لەئێستادا چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی ناحییەی باوەنوور بۆبریندارەکان کراوەو پێنج لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

لە ڕووداوێکی تری هاتوچۆدا کە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بە ئاڕاستەیان  ڕاگەیاند "کاتژمێر 10:30 خولەکی  پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ   لەسەر رێگای کۆیە ھەولێر بەھۆی خراپی کەش و ھەواو  ونەمانــــی ی کۆنترۆل و دەرچوونی لە ڕێڕەوی خۆی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەوتە چاڵێکەوە بەوهۆیەوە  ئافرەتێک گیانی لەدەستداو چوار ھاوولاتی تر برینداربوون ".

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی دابارینی بەفر ئاستەنگی هاتوچۆ لە بەشێک لە ڕێگاکانی قەزای کۆیە دروست بووە

410 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/13/2020 4:38:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ