هەواڵ
شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
 ئاڕاستە

پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەوبارەیەوە لەڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت:لەم نزیكانە و دوای گونجاوبوونی كەشوهەوا و ئامادەكارییە بەراییەكان، دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەكەینەوە، كە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەكنیكیەكانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەكانی هەرێمی كوردستان و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان، زۆرێك لە پرۆژەكان ئامادەی جێبەجێكردن كراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆكوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیكانە و دوای گونجاوبوونی كەش و هەوا و ئامادەكارییە بەراییەكان، دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت. لە هەمان كاتدا ئامادەكاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیكە لە پارێزگای هەلەبجەش دەكرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە كە هەلەبجە و دەربەندیخان بەیەكتر دەبەستێتەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
13/2/2020

516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/13/2020 4:26:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ