هەواڵ
چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا له‌هه‌رێم تاوتوێ دەكرێت
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
لە سلێمانی سیمیپۆزیەمێكی زانستی بە ناونیشانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت و تێیدا لەبارەی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە گفتوگۆ دەكرێت 
د. فەتاح هەورامی یەكێك لە رێكخەرانی سیمیپۆزیەمەكە راگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 12-2-2020، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سیمیپۆزیەمێكی زانستی بە ناونیشانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هۆڵی راپەڕین لەناو زانكۆی سلێمانی سازدەكەن
 وتیشی: سیمیپۆزیەمەكە سەعات 10 بۆ 12ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت و لەبارەی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لەحاڵەتی بڵاوبوونەوەی لە ناوچەكە
 راشیگەیاند: دەزگا پەیوەندیدارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم و ناوچەكە تۆمار نەكراون

211 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/12/2020 8:08:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ