هەواڵ
مه‌سروربارزانى كۆتا ده‌رفه‌تى ده‌درێتێ
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمى كوردستان،مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دووجار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ‌فۆڕمی ده‌سته‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی‌كه‌ تائێستا پڕى نه‌كردووه‌ته‌وه‌
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندوو: تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك مابوون فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان دوو بۆ سێ كه‌س بووه‌ و به‌ ڕێژه‌ی له‌ 95% فۆڕمه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌ و بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ر كه‌سێكی تر به‌‌پێی ڕێنماییه‌كانی خۆمان یه‌ك جۆر مامه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ كه‌ سێ جار ئاگادارده‌كرێته‌وه‌، تائێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت دووجار ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و فۆڕمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌".
ڕاشیگه‌یاندووه‌:هه‌ركه‌سێك كه‌ فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ بنێردرێت، ماوه‌ی 30 ڕۆژی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ جاری دووه‌م ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژی تری هه‌یه‌، بۆ هه‌ر كه‌سێكیش سێ ئاگاداركردنه‌وه‌ هه‌یه‌".
718 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/12/2020 8:02:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ