هەمەڕەنگ
تاتوشى ئه‌مه‌ نه‌بیت له‌ڕۆژى خۆشه‌ویستى هاوسه‌رگیرى مه‌كه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



پسپۆرانى ده‌روون ناسى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ڕۆژى خۆشه‌ویستى ( ڤالانتاین) ،داواى هاوسه‌رگیرى له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت مه‌كه‌.

زانكۆی "ملبورن" له‌ ئوستورالیا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن واته‌ 14ی مانگی شوبات كه‌ به‌ ڤالانتاین ناسراوه‌، به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌م ڕۆژه‌دا، زیاتر خوازیاری جیابوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ ڕێژه‌ی 37% به‌ به‌راورد به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه‌ له‌ رۆژانی دیكه‌دا ، واته‌ له‌ كۆی 1.1ملیۆن ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ هۆڵه‌ندا، له‌ 6%ی له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیدا بووه‌، به‌ڵام پاش سێ ساڵ جیابوونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ 14ی شوبات هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری شكستیان زیاتره‌.

هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر به‌په‌له‌ بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن، هیچ ئاماده‌كاریه‌كی پێشوه‌خت ناكه‌ن بۆ ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ به‌ خێرای بڕیارده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه‌ خۆشیه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ پێش سه‌ركه‌وتنیان له‌ ژیانی هاوسه‌رگیری.




355 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/12/2020 11:22:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ