کۆمەڵایەتی
بۆ دڵ خۆش بوونت له‌م ڕه‌فتارانه‌ به‌دوور به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ى نادروست هه‌ن زۆرجار توشى دڵ ته‌نگى و بێ ئومێدیت ده‌كه‌ن  ، هه‌وڵ بده‌  له‌ كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاری نادروست یان بیركردنه‌وه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ و هه‌میشه‌ گه‌شبین بیت، هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفتیش بوویته‌وه‌.

ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتاره‌ نادروستانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ وازیلبهێنیت: 

*هه‌رگیز خۆت به‌ هیچ كه‌سێك به‌راورد مه‌كه‌، چونكه‌ تۆ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و ژیانێك تایبه‌ت به‌ خۆتیت، به‌راوردكردنی خۆت به‌ كه‌سێكی دیكه‌ دڵته‌نگ ده‌كات. 
*هه‌وڵ مه‌ده‌ هه‌مووان له‌ خۆت ڕازی بكه‌یت و قوربانی بده‌یت، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ وه‌ك خۆت بیت و ئه‌وه‌ی تۆی مه‌به‌ست بێت خودی خۆتی قبوڵه‌. 
*باشتروایه‌ له‌هیچ شتێكدا دوودڵ نه‌بیت و یه‌ك بڕیارت هه‌بێت  ، چونكه‌ دوودڵى له‌دڵ خۆشى دوورت ده‌خاته‌وه‌ . 
*په‌شیمانی له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، وازبهێنه‌ له‌م په‌شیمانیه‌ ته‌واو تێپه‌ڕی و بیری لێمه‌كه‌ره‌وه‌ و رێگاش مه‌ده‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، چونكه‌ ته‌نها كاتت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت.
*بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ ژیاندا مه‌هێڵه‌ چۆكت پێ دابدات و هه‌وڵ بده‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بیت.
625 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/12/2020 10:46:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ