هەمەڕەنگ
خۆت بپارێزه‌ تا سه‌رمات نه‌بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین خۆپاراستن له‌چاره‌سه‌ر باشتره‌ ، هه‌ریه‌كه‌مان پێویسته‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ بگرینه‌به‌ر كه‌ چۆن ڕێگرى بكه‌ین له‌سه‌رما بوونمان ، به‌هۆى نزم بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و زیادبوونى سه‌رما هۆكارێكه‌ بۆ نه‌خۆش كه‌وتنت و توش بونت به‌ ئه‌نفلۆنزاى وه‌رزى و په‌تا .
هه‌ربۆیه‌ له‌خواره‌وه‌ باشترین ڕێنمایى بۆ خۆپاراستن له‌سه‌رما ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :-
*هه‌تا ده‌توانى له‌ماڵه‌وه‌ بمێنیته‌وه‌ باشتره‌ و كه‌متر بچۆ ده‌ره‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌هێله‌ دوو كه‌ش بكه‌ویت واته‌ ژووره‌كه‌ت زۆر گه‌رم بێت پاشان كه‌شى ده‌ره‌وه‌ زۆر سارد بێت به‌وه‌ش له‌ش خێرا سه‌رما وه‌رده‌گرێت .
*خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌كان له‌م كه‌شه‌ سارده‌دا زۆر پێویسته‌ و له‌ش زۆر پێویستى پێیه‌تى چونكه‌ زۆربه‌مان ئاو یان چا ناخۆینه‌وه‌ ، چاكه‌ت پارچه‌ لیمۆیه‌كى تێ بكه‌ باشترینه‌ پارێزگارى له‌سه‌رما بوون به‌وه‌ش له‌ش ووشك ده‌بێته‌وه‌ .
*خواردنى ژه‌مى ته‌ندروست و شۆرباى گه‌رم له‌یاد مه‌كه‌ چونكه‌ به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌كه‌ن و كه‌متر ئه‌گه‌رى سه‌رما بوونت هه‌یه‌ .
*پاك و خاوێنى له‌م وه‌رزه‌ زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌تى شوشتنى ده‌سته‌كانت له‌ هه‌موو جۆره‌ ئه‌نفلۆنزایه‌ك دوورت ده‌خاته‌وه‌ .
*پۆشینى جلى گه‌رم و نه‌رم له‌یاد مه‌كه‌ به‌تایبه‌تى گۆره‌وى و ده‌ست كێش ، چونكه‌ له‌ش سه‌رما له‌ قاچه‌كانته‌وه‌ وه‌رده‌گرێت .
280 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2020 9:01:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ