هەمەڕەنگ
له‌كاتى شوشتنى قژدا له‌م هه‌ڵانه‌ به‌دووربه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون




زۆرجار له‌كاتى شوشتنى قژماندا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، كه‌ زۆربه‌مان هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌مان ناكه‌ین و زیان به‌ قژمان ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ ڕێگه‌ى ته‌ندروست قژت بشۆیت تاتوشى هه‌ڵوه‌رین و ووشك بوونه‌وه‌ى  قژ نه‌بیت.

*كاتێك قژت ده‌شۆیت شامپۆكه‌ت سه‌ره‌تا بده‌ له‌ لاكانی سه‌رت پاشان بڵاویبكه‌ره‌وه‌، نه‌ك ناوه‌ڕاست و به‌شی سه‌ره‌وه‌، چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ وشكبوونه‌وه‌ و هه‌ڵمژینی زه‌یتی سروشتی قژت. 
*دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی نینۆكه‌كانت بۆ بێخی سه‌رت و شتنی، چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ خوورو، ته‌نها به‌ سه‌ری په‌نجه‌ مه‌ساجی بۆ بكه‌. 
*هه‌مان شامپۆ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كارمه‌هێنه‌، نه‌ك شامپۆ به‌ڵكو پێكهاته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك حه‌مام زه‌یت و كۆندشنه‌ر و هه‌وڵ بده‌ ماوه‌ ماوه‌ گۆڕانكاری بكه‌. 
*به‌كارهێنانى حه‌مام زه‌یت یان كۆندشنه‌ر  نابێت بۆ ماوه‌ی 3 چركه‌ و هیچ سوودێكی نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت 3 خوله‌ك بخایه‌نێت. 
*بڕێكی كه‌م شامپۆ به‌كاربهێنه‌ و زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌، چونكه‌ قژت تێكده‌دات و زیانی هه‌یه‌. 
*له‌ ئاوی گه‌رم دووربكه‌وه‌ره‌وه‌، چونكه‌ وشكی ده‌كاته‌وه‌ و جوانی له‌ناوده‌بات و هه‌وڵبده‌ شله‌تێن به‌كاربهێنه‌.
877 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/9/2020 11:18:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ