هەواڵ
فەرمانبەران بڕێك له‌ مووچەكانیان لێ‌ وەرده‌گیرێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا ، سەرجەم فەرمانبەران لەكاتی یاسای خۆیاندا خانەنشین ببن و ئەوانەی تا ئێستا خانەنشین نەكراون ئەو مووچانەیان لێ‌ وەربگیرێتەوە كە وەریان گرتووە و خانەنشین بكرێن.

بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێكی حكومەت تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت دەبێت ڕەوانەی خانەنشینی بكرێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە، " سەرجەم وەزارەتەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دەبێت ئاگاداری ئەوەبن، هەر كارمەندێكیان تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت، پێویستە ڕەوانەی خانەنشین بوون بكرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەر كارمەندێك تەمەنی خانەنشینی تەواو كردبێت و ڕەوانەی خانەنشینی نەكرابێت ، لە دوای تەواو بوونی تەمەنی خانەنشینی چەند بڕە پارەی بە زیاد وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە و خانەنشین دەكرێت.
7991 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2020 9:13:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ