تەندروستی
گوێ گرتن له‌مۆسیقا هۆكارێكه‌ بۆ یارمه‌تى دانى وه‌رزشوان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بۆچى گرنگه‌ له‌كاتى وه‌رزش كردندا گوێ له‌ مۆسیقا ڕابگریت ؟ وه‌رزشوان كات ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانى كردنى هۆڵى له‌ش جوانى و یان خۆت له‌ماڵه‌وه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش ده‌كه‌یت بۆ جوانى و ڕێكى له‌ش و لارت .

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ى بۆ ده‌رخستوین زۆر گرنگه‌ له‌كاتى وه‌رزش كردن گوێ له‌ مۆسیقا ڕاگریت ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ یارمه‌تى دانى له‌ش و وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌ ماندوێتى نه‌كه‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى ، هه‌روه‌كو ووزه‌یه‌ك وایه‌ بۆ له‌ش .

سه‌ربارى ئه‌وه‌ش مۆسیقا خێرایى  لێدانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆرجار به‌هۆى وه‌رزشه‌كه‌ته‌وه‌ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ توشى دڵت ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین گوێ گرتن له‌مۆسیقا له‌هه‌ركاتێكدا بێت ، به‌تایبه‌تى مۆسیقاى هێمن مێشك و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌ك .

هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ له‌هه‌ر شوێنێك بیت له‌كاتى وه‌رزش كردن هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزشه‌كه‌تدا گوێ له‌مۆسیقا بگریت .

225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/4/2020 10:48:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ