تەندروستی
سێ كردار ڕێگرى ده‌كات له‌كلۆربوونى ددانه‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



خزمه‌ت كردن و پاك و خاوێن ڕاگرتنی ددانه‌كانت بنه‌مای سه‌ره‌كیه‌ بۆ پاراستنی له‌ كلۆر بوون، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام خزمه‌تی بكه‌یت و ئاگاداری بیت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌ش نه‌بێته‌وه‌ و كلۆر نه‌بێت، هه‌ندێك پێكهاته‌ی سروشتی هه‌ن كه‌ یارمه‌تى  پاراستنی ددان ده‌ده‌ن له‌ ره‌شبوونه‌وه‌ و هه‌وكردن و كلۆربوون وه‌ك: 

*زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاته‌ به‌سوودانه‌ی ددان له‌ كلۆربوون ده‌پارێزێت، ده‌توانیت له‌ ده‌متی وه‌ربده‌یت یان ددانه‌كانتی پێ چه‌وور بكه‌یت. 
*ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك سێو هۆكار ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی ددان و پاراستنی له‌كلۆر بوون ، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى سێوه‌كه‌ت خوارد بۆ چه‌ند خوله‌كێك ته‌نانه‌ت ئاوییش مه‌خۆ .
*خوێ، تێكه‌ڵاو كردنی بڕێك خوێ و ئاو پاشان غه‌رغه‌ره‌كردن به‌م تێكه‌ڵه‌یه‌، ده‌م و ددان له‌ به‌كتریا خاوێنده‌كاته‌وه‌ و ڕێگری ده‌كات له‌كلۆر بونی ددانه‌كان.
1412 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/29/2020 11:21:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ