کۆمەڵایەتی
پێنج بورج له‌پیاواندا به‌رده‌وام ناپاكى له‌هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


ناپاكى هاوسه‌ران (خیانه‌ت) كردنى نێو هاوسه‌ران یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ باو و گه‌وره‌یه‌ى هاوسه‌ران ، تاكه‌ كێشه‌یه‌ كه‌ زۆرجار كۆتاى به‌په‌یوه‌ندى هاوسه‌ران ده‌هێنێت .

به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش خیانه‌ت زیاتر له‌نێو پیاواندا ڕێژه‌كه‌ى زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك له‌ خانمان ، چونكه‌ ئه‌ستێره‌ ناسێكى ئه‌مه‌ریكى باس له‌و پیاوانه‌ ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام حه‌ز به‌ ناپاكى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان و كێن ئه‌و پیاوانه‌ى  خیانه‌ت ده‌كه‌ن ، له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه‌ پیاوان زیاتر ئاره‌زووى خیانه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ خانمان .

ئه‌م ئه‌ستێره‌ ناسه‌ پێنج بورجى ئه‌و پیاوانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ به‌رده‌وام حه‌ز و ئاره‌زووى خیانه‌ت ده‌كه‌ن له‌ هاوسه‌ره‌كانیان :-

*كاووڕ: ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ بورجى كاووڕن زۆر ڕۆمانسى و سۆزدارن ، به‌رده‌وام ئاره‌زووى په‌یوه‌ندى نوێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خانماندا ، حه‌ز به‌ خیانه‌ت ده‌كه‌ن و ئاره‌زووى تێكه‌ڵ بوونى خانمان و ڕومانسیه‌تى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیاندا .
*دووانه‌ : پیاوانى بورجى دووانه‌ به‌رده‌وام خه‌یاڵیان لاى ناپاكییه‌ هه‌ربۆیه‌ حه‌ز به‌ گۆرانكارى ده‌كه‌ن له‌ ژیانیاندا ، هه‌ست و سۆزى زیاتر به‌لاى ناپاكیدا ده‌یبات .
*ته‌رازوو : ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ژیانیان بۆ خۆشه‌ویستى نوێ ته‌رخان بكه‌ن ، و گومانى تێدا نییه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى بیكات و له‌هه‌مان كاتدا ترسى هاوسه‌ره‌كه‌شى هه‌یه‌ بۆ كه‌شف بوونى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى.
*قرژاڵ : كه‌سێكى كراوه‌ نین ، زۆر ڕۆمانسى و به‌سۆزن ، ئاره‌زووى خۆشه‌ویستى خانمانى تر ده‌كه‌ن ، به‌ڵام زۆر نهێنى پارێزن له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان و هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن كه‌شف بن.
*نه‌هه‌نگ : كه‌سانى زۆر كراوه‌ و تێكه‌ڵن ، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام بیر و خه‌یاڵیان لاى په‌یوه‌ندى به‌ستنه‌ له‌گه‌ڵ خانمانى تردا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ترسن له‌هاوسه‌ره‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌و په‌یوه‌ندییه‌.
9128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2020 11:39:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ