تەندروستی
تاپیر نه‌بیت كه‌متر ئه‌مانه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ ئاره‌زووى ژه‌مه‌ خۆراكى ئاماده‌كراو و خێرا ده‌كه‌ین وه‌كو (پیتزا و هه‌مبه‌رگر و  فنگر )....هتد . 

گومانى تێدا نییه‌ خۆراكى ته‌ندروست به‌ره‌و باش بوونت ده‌بات ، ڕۆژانه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌یخۆیت لانى كه‌م له‌ "70%" په‌یوه‌ندى به‌ ته‌ندروستیته‌وه‌ هه‌یه‌ .

پسپۆڕان باس له‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ چه‌ورییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆر به‌مان ئاره‌زووى ده‌كه‌ین ئه‌ویش خۆراكه‌ ئاماده‌ كراوه‌كان و خێراكانه‌ كه‌ زۆرترین بڕه‌ چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت ، جگه‌له‌وه‌ى خواردنه‌وه‌یه‌كى گازى له‌گه‌ڵدا ده‌خۆینه‌وه‌.
زۆر خواردنیان و خوودانه‌ ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكییانه‌ كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستى و جه‌سته‌ش .

هۆكارێكن بۆ زوو پیر بوونت و ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كه‌ى پیرى تێدا ، جگه‌ له‌و چه‌وورییه‌ زۆره‌ى كه‌له‌له‌شدا كۆده‌كاته‌وه‌ و زیاد بوونى كێش و قه‌ڵه‌و بوونى ورگت .

هه‌ربۆیه‌ پسپۆرانى ته‌ندروستى ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن هه‌تا ده‌توانى كه‌متر ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ چه‌وورییانه‌ بخۆ زیاتر خووبده‌نه‌ سه‌ووزه‌وات و خۆراكه‌ مادده‌ى ریشاڵى .
613 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/27/2020 11:27:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ