هەواڵ
بەغدا..پێنج مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

لەسەرچاوەیەكی نەزاندراوەوە پێنج مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران.
ئەمشەو لەسەرچاوەیەكی نەزاندراوەوە  پێنج مووشەكی كاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا و بەپێی بەدواداچوونی میدیا عێراقییەكانیش سێ لەو مووشەكانە لەناوچەی سەوز نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە.
هەتا ئێستاش هیچ زیانێك لەبارەی ئەو مووشەكانەوە رانەگەیەندراوە.
348 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2020 10:10:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ