هەواڵ
حاكم قادر ..پابه‌ندى ڕێنمایی ویاساكانى هاتووچۆبن
 ئاڕاستە

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ حاكم قادرحه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لێپرسراوى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى قه‌زاوناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى وشاره‌كانى كركوك وبه‌غدادا كۆبۆوه‌ ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان كێشه‌و گرفت وداخوازییه‌كانیان كه‌زیاتربۆ بن بڕكردن وبازدان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه‌دێنه‌ به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونى كاره‌كانى ڕۆژانه‌یان به‌گشتى وبه‌تایبه‌ت ئه‌وبه‌شه‌ى كه‌په‌یوه‌ندى به‌هاووڵاتیانى موسافیر وگه‌شتیارانه‌وه‌ هه‌یه‌ خسته‌ڕوو .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى ڕێنوێنى شۆفێرانى كرد پابه‌ندى ڕێنمایی ویاساكانى هاتوچۆبن وله‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌ یاساییه‌كانیان كانیان پشتیوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى بۆ دووپاتكردنه‌وه‌
254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2020 8:00:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ