هەواڵ
سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەید عەمار حەکیم کرد
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۲۰/۱/۲٦ لە بەغدا پێشوازی کرد لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی تەیاری حیکمەی نیشتیمانی.

لە دیدارێکدا دواین گۆڕانکاری ئەمنی و سیاسییەکان لە وڵات و چڕکردنەوەی هەوڵەکان و پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ گفتوگۆی لە بارەوە کرا کە ببێتە مایەی بە دیهێنانی ئومێدی گەلی عێراق و دەستەبەر کردنی داواکارییە ڕەواکانیان، لە رێگەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر  سەروەری عێراق و پارێزگاریکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی وڵات لە لایەن هەموو پێکهاتەکانەوە و بە دوور گرتنی عێراق لە ململانێی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
195 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2020 7:22:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ