کۆمەڵایەتی
ئه‌و قۆناغانه‌ى یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بونت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌گشتى هه‌ریه‌كه‌مان خه‌ونى ئه‌وه‌ ده‌بینین  له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ببینه‌ خاوه‌ن پله‌و پایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندى و خاوه‌ن پرۆژه‌ى خۆمان  ، مه‌رج نییه‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى كۆبكه‌یته‌وه‌ ، به‌ڵكو گرنگ له‌وه‌دایه‌ خۆت فێرى ئه‌وه‌ بكه‌یت چۆن پاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌یت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت .

بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ و سامان كۆبكه‌یته‌وه‌ ، پێویسته‌ چی بكه‌یت؟ 

*دانانی ده‌غیله‌یه‌ك یان قوتوویه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی پاره‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ یان بانك، به‌ مه‌رجێك هیچ ده‌ستكاری نه‌كه‌یت و مانگانه‌ یان ڕۆژانه‌ بڕێكی باش له‌ موچه‌كه‌تی تێدا پاشه‌كه‌وت بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكه‌یت. 
*قه‌ناعه‌ت هه‌بێت به‌و موچه‌یه‌ی هه‌ته‌ و خواستی گه‌وره‌ی بێ بنه‌ما مه‌نێ، به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی پاره‌كه‌ت خه‌رج مه‌كه‌ له‌ موچه‌ی كه‌م یان زۆر ده‌توانیت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت. 
*وازبهێنه‌ له‌ هێنانی قه‌رز و قیستی مانگانه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌بیته‌ خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی خۆت و فێرده‌بیت هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌ك به‌م شێوازه‌ به‌ده‌ستبهێنیت. 
*باوه‌ڕت به‌و وشه‌یه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێن هه‌بوونی پاره‌ چانسه‌ یان ڕێككه‌وته‌، تۆش ده‌توانیت متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت و هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنێیت به‌ره‌و ئامانجه‌كانت و باوه‌ڕت هه‌بێت به‌وه‌ی ده‌بێت بێته‌ دی.


1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2020 11:40:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ