هەمەڕەنگ
له‌م وه‌رزه‌ له‌ش پێویستى به‌ كام جۆرى وه‌رزشه‌ هه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



زۆربه‌مان له‌وه‌رزى زستاندا به‌هۆى سه‌رماوه‌  هیچ ئاره‌زووى وه‌رز ش و جووڵه‌ ناكه‌ین ، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كه‌ین زیاتر له‌ نێو ماڵ و شوێنه‌ گه‌رمه‌كان بمێنینه‌وه‌ ، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین له‌ش له‌هه‌موو وه‌رزه‌كاندا پێویستى به‌وه‌یه‌ بجوڵێت ،چونكه‌ جووڵه‌ى له‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى چالاكى سووڕى خوێنه‌ .

توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ باس له‌وه‌رزى سه‌رما ده‌كات و باشترین وه‌رزش چییه‌ بۆ له‌ش  ؟

ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ش له‌وه‌رزى زستاندا باشترین وه‌رزش ئه‌نجامى بدات وه‌رزشى (به‌پێ ڕۆشتنه‌ )  ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر بتوانى ته‌نها نیو كات ژمێر به‌پێ بڕۆیت ئه‌وا له‌هه‌موو جۆره‌ گرفتێك به‌دوور ده‌بیت .

به‌پێ ڕۆشتن سووڕى خوێن چالاك ده‌كات و یارمه‌تى هاتوچۆى خوێن  ده‌دات بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى له‌ش.
كێشت لاواز ده‌كات .
دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.
هۆكارێكه‌ بۆ ئارامى مێشك و ده‌روون.
579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2020 10:35:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ