هەمەڕەنگ
توش له‌و كه‌سانه‌یت به‌رده‌وام دوا ده‌كه‌ویت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام بۆ كاره‌كانیان یان بۆ ئه‌و جێگایه‌ی ژووان و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ كاتی خۆیدا ناگه‌ن و هه‌ر دوا ده‌كه‌ون هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كه‌سى به‌رامبه‌ره‌وه‌ گله‌ییان لێ ده‌كرێت .

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی هارڤارد له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام دوا ده‌كه‌ون ته‌ندروستیان باشتر و ته‌مه‌نیان درێژتره‌ ،  پسپۆڕان ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێ به‌ كات ناده‌ن و له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌ نه‌بن، كه‌سانێكن هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ناكه‌ن ئه‌مه‌ش واده‌كات سترێس و دڵه‌ڕاوكێیان كه‌م بێت .

بێگومان دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سترێس و دڵه‌ڕاوكێش له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن دووری ده‌خاته‌وه‌ و ته‌ندروستی باشتر ده‌بێت ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێنده‌ په‌رۆشی ئه‌وه‌ نین له‌ كاتی خۆیدا بگه‌ن و جدی نین له‌ ژیانیاندا، چێژ زیاتر له‌ ژیان ده‌بینن و هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن، چونكه‌ دوا بكه‌وێت یان نا له‌ پێكه‌نین و كه‌شه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی ناكه‌وێت و به‌ ئیجابی له‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌ڕوانێت، بێگومان به‌خته‌وه‌ری و ئارامیش هۆكاره‌ بۆ باشتربوونی ته‌ندروستی دڵ و چالاك بوونی سوڕی خوێن.
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2020 11:49:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ