هەواڵ
هه‌رێمێكى نوێ له‌ عێراق دروست ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز



دروست كردنى هه‌رێمى سوننه‌ له‌ عێراق له‌ ئێستادا نیازى ئەمریكایه‌ و بە هاوكاری عەرەبستانی سعودی و ژمارەیەك وڵاتی كەنداو له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌.

بەپێی زانیاریی میدیا رۆژئاواییەكان، هەرێمەكە پارێزگا سوننییەكانی عیراق دەگرێتەوە و ئەنبار دەبێتە نێوەندی هەرێمەكە بەپێی دەوڵەمەندی ئەو پارێزگایە لەبوونی سامانی سروشتی و زۆری رووبەرەكەی و بوونی بنكەی سەربازی ئەمریكا لە عەین ئەسەد.

هەرێمە سونییەكە سەر بە عیراق دەبێت و فیدراڵی دەبێت هاوشێوەی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەمریكا بەنهێنی كاری بۆ كراوە و لە ئوردنیش كۆبونەوەی سەركردە سونییەكان لە ماڵی باڵیۆزی سعودیە بەڕێوەچووە.

لە بەرامبەردا ئێران و شیعەكانی عیراق نیگەرانی خۆیان لەوبابەتە نیشانداوە و دژی هەر هەوڵێكی دابەشكردنی عیراق بوون.
1639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2020 10:28:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ