هەواڵ
بەوێنە : لەدەگمەنترین ڕووداوی ماسی گرتندا دەمی ماسیەک دەچەقێتە ملی مناڵێکەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پێگەی هەواڵی (Daily Mail ) ی بەریتانی سەیرترین و دەگمەنترین ڕووداوی خستۆتە ڕوو کە لەکاتی ماسی گرتندا دەمە باریک  ڕەقەکەی ماسیەکی جۆری نییدەلفیشی دەگمەن دەچەقێتە ملی مناڵێکەوە کە وەختە ملی ببڕێتەوە .

محەمەد یدول ، ئەو مناڵە تەمەن 16 ساڵانەیە  ئیندۆنسیایە کە لەگەڵ باوکی دا  لە بوتۆن ی باشوری ڕۆژهەڵاتی سوولەویی سەرقاڵی ماسی گرتن بووە لەوکاتەدا باوکی هەوڵی داوە ماسیەکە ڕاکێشێتە دەرەوە دەمەتیژ و باریکە بەددان تیژەکەی ماسیە نییدەلفیشەکە دەچەقێتە ملی ئەم مناڵەوە ، بەهۆی برینە سەخت و مەترسیدارەکەوە بە خێرای و لە ڕێگەی فڕۆکەوا گەیەنرایە نەخۆشخانە .

دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە دوای پشکنینی پزیشکی بەخێرای  لەماوەی دوو کاتژمێردا چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدەن و بەم جۆرە ژیانی ئەم مناڵە کەبەهۆی ئەم  ڕووداوەدەگمەنە ڕوویداوە لەمردن ڕزگاری دەکەن ، لە ترسی ژەهراوی بوون و هەوکردن و حاڵەتی نەخوازراو لەژێر چاودێری پزیشک دایە .

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەبینینی ووێنەی ئەو مناڵەوە چیرۆکی ئەم ڕووداوە توشی شۆک بوون  ، بەڕووداوێکی دەگمەن و کارەساتباریان ناوبردووە .

تائێستا لە دوو ڕووداوی هاوشێوەی تردا مناڵێکی  10 ساڵان لەکاتی ڕاوی ماسی لەگەڵ باوکی دا لە ساڵی 1977 گیانی لەدەستداو ، وە لە ساڵی 2018 سەربازێکی (کریانگساک پێنگپانیچ ) تەمەن 22 ساڵان هاوشێوەی هەمان ڕووداو لەکاتی مەشقکردندا گیانی لەدەست دا .

4719 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/23/2020 12:11:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ