هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌كه‌ت ده‌رده‌خات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


خانمانى دووگیان هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى دووگیان بوونیانه‌وه‌ هه‌ست دوودڵى ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر دیارى كردنى ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌كه‌یان ، هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ و ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ خانمان بێ ئه‌وه‌ى سۆنه‌ر بكه‌ن ، ده‌توانن له‌ماڵه‌وه‌ به‌م نیشانانه‌ ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌كه‌یان دیارى بكه‌ن .

ئه‌و نیشانانه‌ چین كه‌ خانمان ده‌توانن ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌له‌كه‌یانى پێ دیارى بكه‌ن:-

منداڵى كچ كه‌متر ده‌جوڵێت به‌ڵام منداڵى كوڕ زۆرتر ده‌جوڵێت .
خانمان له‌ سه‌ره‌تاى دووگیان بونیاندا ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌دڵ تێك چوون كرد ئه‌وا كۆرپه‌كه‌ كچه‌ ، به‌ڵام هه‌ستت به‌ دڵ تێك چوون نه‌كرد ئه‌وا ڕه‌گه‌زه‌كه‌ى كوڕه‌ .
ئه‌گه‌ر خانمانى  دووگیان زیاتر ئاره‌زووى شیرینى بكه‌ن ئه‌وا كۆرپه‌كه‌ى ڕه‌گه‌زى كچه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێزووت به‌ ترشى و سوێرییه‌وه‌ كرد ئه‌وا ڕه‌گه‌زه‌كه‌ى كوڕه‌.
له‌منداڵى كوڕدا كێشى دایك زیاد ده‌كات به‌ڵام له‌منداڵى كچ كه‌متر كێشى زیاد ده‌كات.
ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه‌ كوڕ بێت ئه‌وا سكى خانمان به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌چێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سكه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بچێت ئه‌وا كۆرپه‌كه‌ كچ ده‌بێت .




1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/21/2020 11:46:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ