تەندروستی
چى بكه‌یت بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئازارى پشت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون




ئازاری پشت له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌باوترین وزۆرترین توش بووى ئه‌م ئازاره‌ داده‌نرێت ، به‌هۆی كاركردنی زۆر و مانه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی و دانیشتنی زۆر به‌هۆی به‌كارهێنانی لاپتۆپ و كۆمپیوته‌ره‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م ئازاره‌ نه‌بین یان كه‌می بكه‌یته‌وه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ بین: 

*یۆگا، ئه‌م جۆره‌ ڕاهێنانه‌ یارمه‌تی هێور بوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ ده‌دات و سوڕی خوێن چالاكده‌كاته‌وه‌، كاتێك هه‌ست به‌ ئازاری پشت ده‌كه‌ن ده‌توانن ئه‌م جۆره‌ ڕاهێنانه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنن. 
*به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕاهێنانه‌ی كه‌ ماسولكه‌كان توند ده‌كاته‌وه‌، هۆكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری بڕبره‌ و ماسولكه‌كانی پشت. 
*هه‌وڵبده‌ جێگای خه‌وتن یان پێخه‌فه‌كه‌ت گونجاو بێت، خه‌وتن له‌سه‌ر جێگای ڕه‌ق و جوڵانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ هۆكار ده‌بێت بۆ تووشبوون به‌ ئازاری پشت. 
*كاتێك هه‌ست به‌ ئازاری پشت ده‌كه‌یت باشتر وایه‌ به‌ پێی په‌تی ماوه‌یه‌ك بڕۆیت  له‌سه‌ر شوێنێكی خاوێن، چونكه‌ ڕۆشتن به‌ پێ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشت و هاوسه‌نگی ده‌به‌خشێت به‌ بڕبڕه‌كانی پشت. 
*باشتر وایه‌ كاتێك له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن به‌رده‌وام به‌یه‌ك شێوه‌ دانه‌نیشن، گۆڕانكاری له‌ شێوه‌ی دانیشتنیاندا بكه‌ن.


592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/19/2020 11:33:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ