هەواڵ
بەفەرمی ڕێگەیەکی گرنگی هاتوچۆی دەڤەری ڕاپەڕین کرایەوە
 ئاڕاستە

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 16/1/2020  وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وەفدێکی وه‌زاره‌ت سه‌ردانى ئیداره‌ى ڕاپه‌رینیان كرد و له‌لایه‌ن  هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین و لێپرسراوانی تری حکومی ئیدارەی  ڕاپەڕینەوە پێشوازیان لێ کرا.

لە مەڕاسیمێکدا و بەئامادەبوونی دانا عبدالكریم و  سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامى قه‌زاى ڕانیه‌ و قه‌زاى پشده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى ترى سنوره‌كه‌  ڕێگەی دووسایدی دەربەندی نێوان بیتوێن و پشدەر کرایەوە .

ڕێگەی دووسایدی دەربەندی ڕانیە بەیەکێک لەڕێگە گرنگەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەژمار دەکرێت و لە کابینەی پێشوی حکومەتی هەرێم و بەهەوڵی ڕاستەوخۆی (قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ، وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوە ئەم پڕۆژەیە جێ بەجێ کرا

2136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/16/2020 10:57:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ