هەواڵ
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاشکرابوو
 ئاڕاستە

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ (16/1/2020) ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە بارەگای ئەنجومەن لە سلێمانی كۆبوەوە. 

  لە كۆبونەوەكەدا، جگە لە تاوتوێ كردنی بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشووی ئەنجومەن، پرۆژەیەك لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیەوە گەلالە كرا، بۆ دیاری كردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە پەیرەوی ناوخۆدا، لیژنەیەك لە هەڤاڵان (مەلا بەختیار، حاكم قادر، دلێری سەید مەجید) پێكهێنرا، بۆ ئامادەكردنی پرۆژەكە و گفتوگۆ كردن لەگەڵ نوێنەرانی هەڤاڵانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی.
516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/16/2020 10:48:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ