هەواڵ
ئەو دوو کەسەی بە فیشەک بریندار بوون ، بۆچارەسەر بەپەلە ڕەوانەی سلێمانی کران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە دوو ڕووداوی جیاواز دا ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەریەکە قەزای کەلار و پشدەر (قەڵادزە) دوو کەس بە فیشەک بریندار بوون ، بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران .

مقدەمی مافپەروەر ، علی جەمال قدووری لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیانەوە ڕایگەیاندوە " 
نیوەڕۆی ئەمڕو سێ شەمە هاوڵاتیەک دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی ( س - م - ا ) لەدایکبووی 1982 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو . بەوتەی ناوبراو خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو سکاڵای لە هیچ کەسێک نیە . دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرا و پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستپێکردووە " .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی  لە ڕووداوێکی  برینداری بەفیشەک و لە قەزای پشدەر (قەڵادزە) بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "کاتژمێر 7:15 خولەکی ئەمشەو بریندارێک بەناوی ( د . ع . و ) لەدایک بووی ساڵی 2000 ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوایی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی ".

هەروەها وتیشی " بەوتەی کەسوکاری لەکاتی پاککردنەوەی چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) گولـلـەیەک لە دەستی دەرچووە و بەر سنگی کەوتووە و بەو هۆیەشەوە بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە " .
4415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2020 11:07:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ