هەواڵ
په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
دواى ئه‌وه‌ى خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی ئه‌نجامدرا، بە مەبەستی دەنگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ بڕیارە ڕۆژى  پێنج شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكیدا به‌ مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕۆژه‌ پێنج شه‌ممه‌دا بانگهێشتی گشتسه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات.
په‌رله‌مان لە بانگهێشتنامەكەیدا ڕایگه‌یاندووه‌:پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له‌ مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانى-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ 13-1-2020په‌رله‌مان بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەند، پەرلەمانتارێك  دانیشتنەکەی تەواو نەكرد و ئەمڕۆ جارێكی تر كۆبوویەوە و خوێندنەوەى دووه‌مى بۆ پرۆژه‌ یاساى چاكسازى تەواو كرد.
372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2020 4:23:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ