زانست
له‌ئه‌مڕۆوه‌ ویندۆزى حه‌وت كۆتایى پێ دێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


ئه‌مڕۆ وێندۆز حه‌وت كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكییه‌وه‌ دروستكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی پێدێت و ماڵئاوایی له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات . 

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 كردوه‌ له‌ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌وه‌ چیتر سه‌پۆرتی ئه‌و ویندۆیه‌ ناكات، به‌و پێیه‌ش وێندۆكه‌ چیتر ئه‌پده‌یتی سیكوریتی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری پێناگات.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی ئاماری فه‌رمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، له‌ هه‌ر چوار به‌كارهێنه‌رێكی وێندۆز، كه‌سێكیان ویندۆی حه‌وت به‌كارده‌هێنێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ویندۆی 7 به‌كارده‌هێنن، له‌مه‌ودوا كۆمپیوته‌ره‌كانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ڤایرۆس و هاككردن ده‌بنه‌وه‌. به‌كارهێنه‌رانی ویندۆی 7 بۆ پارێزگاری له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانیان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ ویندۆی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بۆ ویندۆی 10 به‌رزبكه‌نه‌وه‌. 

ویندۆی 7 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2009 كه‌وتوه‌ته‌ كار، ویندۆی 8 یش كه‌ ساڵی 2012 كه‌وتوه‌ته‌ كار تاكو ساڵی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.



236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2020 11:40:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ