هەواڵ
خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم دەستیپێکرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ خۆپیشاندانی دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەژێر ناونیشانی "شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگێڕینەوە" لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم دەستیپێکرد.

نوێنەرانی خوێندکارە دانه‌مه‌زراوه‌كان جەخت لە خۆپیشاندانێکی هێمن و دوور لەتوندوتیژی دەکەنەوە و ئامانج لە خۆپیشاندانەکە داواکاردنی دامەزراندنی حکومی یان دابینکردنی هەلی کارە بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دەرچووە دانەمەزراوەکان خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا، کە تێیدا چەندان دروشمی جۆراوجۆریان دەوتەوە و داوای هەلی کاریان دەکرد.

لەبەرواری 1\12\2019دا دەرچووە دانەمەزراوەکان یاداشتێکیان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کرد، کە تێیدا داوای دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی کاریان کرد، بەڵام بەوتەی نوێنەری دەرچووە دانەمەزراوەکان گوێ لەداواکارییەکانیان نەگیرا، بۆیە ئەم زنجیرە خۆپیشاندانانەیان دەستپێکردووە.
662 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2020 11:10:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ