تەندروستی
تایبه‌ت به‌وانه‌ى شیرینى زۆر ده‌خۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆرێك له‌ئێمه‌ ڕۆژانه‌ زۆر ئاره‌زووى خواردنى شیرینى ده‌كه‌ین ، و گرنگى ناده‌ین به‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كێك و شیرینییه‌ كه‌چه‌ند شه‌كرى تێدا كۆبۆته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ین چى كاریگه‌رییه‌كى خراپى له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها زۆر خواردنى شیرینى كار له‌  مێشك و ده‌رونیش ده‌كات ، به‌ڵام ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى زیاتر پێویستى به‌ شیرینییه‌ به‌تایبه‌تى بۆ ووزه‌ى له‌ش گرنگ له‌وه‌دایه‌ زیاده‌ خۆرى تێدا نه‌كه‌یت.


بزانه‌ شیرینى چى كاریگه‌رییه‌كى هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ :-

خواردنى شیرینى هۆكارێكه‌ بۆ تووش بونت به‌ شه‌كره‌ چونكه‌ ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو شیرینى ده‌بێته‌ هۆى توش بونت به‌ ئاڵۆزى ده‌روونى و زیادبوونى دڵه‌ڕاوكێ ى .
شیرینى هۆكارێكه‌ بۆ زیادبوونى هه‌ستى برسێتى و وات لێ ده‌كات زیاتر شت بخۆیت .
زۆر خواردنى شیرینى وات لێ ده‌كات توشى سه‌رئێشه‌ ببیت و هه‌ست به‌ ئازارى سه‌رت بكه‌یت .
له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین شیرینى ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى كێشت و قه‌ڵه‌ویى .


942 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/14/2020 10:58:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ