هەواڵ
بەوێنە : دەگمەنترین نەخۆشی کە مناڵێکی 10 ساڵانی بێ چارەسەر هێشتۆتەوە بە مرۆڤی مار ناسراوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پێگەی هەواڵی( daily mail )ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی دا ، ژیان و گوزەرانی مناڵێکی 10 ساڵانی هیندستانی خستۆتە ڕوو کە دووچاری دەگمەنترین نەخۆشی بووە لە جیهاندا و بە مرۆڤە مار ناسراو .

جاگانات ، ئەو مناڵە 10 ساڵانەیە لە ناوچەی گانجامی هیندستان دەژی کە دووچاری نەخۆشی ( Lamellar ichthyosis ) کە بەدەگمەنترین نەخۆشی هەژمار دەکرێت لە 200 هەزار کە کەسێک دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبێت و 20 جۆری هەیە ، بەشێک لە خەڵکی بە نەخۆشە دەڵێن (مرۆڤە مار) .

بەوتەی باوکی ئەو مناڵە ، مناڵەکەی بەبچوکی دووچاری ئەم نەخۆشیە هاتوە سەرەڕای ئازاری زۆری مناڵەکەی بەم نەخۆشیە کە بەهۆی ڕەقبوونی پێستی جەستەی لە جوڵەدەکەوێت و توانای ئەوەی نی یە قاچ و دەست و لێوەکانی بجوڵێنێت و زۆربەی ئەندامە جوڵاوەکانی جەستەی لە جووڵە دەکەوێت ، دوای سوربوونەی پێستەکەی بەشە ڕەقبووەکەی پێستی کەوەک پولەکەی ماسی (کاژی مار ) لێ دەبێتەوە ئەوە سەرەڕای ئازارە زۆرەکەی دووچاری هەوکردنێکی زۆر دەبێت . 

وەک باوکی ئاماژەی پێدەکات ، بەهۆی هەژاریەوە ئەو ناتوانێت چارەسەر و دەرمانی پێویست بۆ ئەو مناڵە نەخۆشەی بکڕێت ، بەهۆی ئەوەی ئەو کرێکارە لە کێڵگەی برنج ، هەرکات مناڵەکەی بەو حاڵەوە دەبینێت زۆر نیگەران و دڵشکاوم نەفرەت لەم نەخۆشیە دەکەم .

د .ڕاکخێش ، پسپۆڕی لە نەخۆشیەکانی پێست ، ئاماژەی بەوەداوە ئەم نەخۆشیە دەگمەنترین نەخۆش و حاڵەتی نەخۆشی پێستی زگماکە .

بەپێشکیش لە پزیشکانی ناوچەکە پێ یان ڕاگەیاندووە کە چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەگمەنە و ئەوان  تەنها دەتوانن کرێم و ئازارشکێنی پێ بدەن .

10603 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2020 11:29:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ