هونەر
دواى چه‌ند ڕۆژێك له‌بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌ست گیر كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهانی واكین فینیكس ناسراو به‌ كه‌سایه‌تی جۆكه‌ر، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرا كرا.

له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا واكین فینیكس خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری گۆڵدن گڵۆپی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كان و له‌ ئێستاشدا  چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار.

به‌ڵام له‌ واشنتۆن دوای به‌شداریكردنی له‌ خۆپیشاندانه‌كان دژی زیادبوونی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر زه‌وی و پارێزگاری نه‌كردن، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیكه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كران و تا ئێستاش دیارنییه‌ كه‌ی ئازاد ده‌كرێن.



540 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2020 11:22:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ