هەمەڕەنگ
تاله‌خه‌مۆكییه‌كه‌ت ڕزگارت بێت گوێ له‌م جۆره‌ میوزیكه‌ بگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌توشى خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى بوون ، كه‌به‌هۆى هه‌ر كێشه‌یه‌كه‌وه‌ بێت دووچارى بوونه‌ته‌وه‌.

ئاخۆ ده‌پرسین له‌كاتى خه‌مۆكیدا باشتره‌ گوێ له‌موزیك و گۆرانى  خه‌ماوى و هێواش بگرین یان گوێ له‌گۆرانى شادى و خێرا بگرین تاوه‌كو خه‌مه‌كه‌ت بیر بچێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌سێك خه‌مباره‌ و گوێ به‌ میوزیك و گۆرانی خه‌ماوی ده‌گرێت، به‌ته‌واوی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌چێته‌ راستی چیرۆكه‌ خه‌ماوییه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌رووی لۆژیكیه‌وه‌ تێیبگات، هاوكات ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بۆ كێشه‌ بچوكه‌كان زیاتر بێت و بتوانێت چاره‌سه‌ری بكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌گری، رێژه‌ی هۆڕمۆنی "پرولاكتین" زیادده‌كات، كه‌ به‌رپرسه‌ و رووبه‌رووی خه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆتایدا هێواش ده‌بێته‌وه‌ و ده‌روونی ده‌حه‌وێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ واباشتره‌ له‌كاتی دڵته‌نگی و خه‌مباری گوێ به‌ میوزیكی خه‌ماوی بگریت.
513 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2020 10:31:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ