هەمەڕەنگ
باشترین ڕێگه‌ بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى به‌بێ زیان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



قه‌ڵه‌ویى ، یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كان ، زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ دووچارى ده‌بینه‌وه‌ ، تا وامان لێ دێت واز له‌هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌هێنین تاوه‌كو كێشى له‌شمان دابه‌زێت .

به‌ڵام له‌راستیدا به‌و جۆره‌ كێش دانابه‌زێت ، به‌ڵكو توشى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بیته‌وه‌ وه‌كو نه‌مانى به‌رگرى له‌ش و كز بوونى بینین و لاوازبوونى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش.

باشترین و ئاسانترین ڕێگه‌ چییه‌ بۆ دابه‌زاندنى چه‌وورى له‌ش و به‌بێ زیانى ته‌ندروستى :-

ڕۆژانه‌ ئاو زۆر بخۆره‌وه‌ ،چونكه‌ چه‌وورى ده‌توێنێته‌وه‌.
هه‌تا ده‌توانى شیرینى و چه‌وورى كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
زۆر دامه‌نیشه‌ ، هه‌وڵ بده‌ زۆر بجووڵێیت.
ڕۆژانه‌ 30 خوله‌ك به‌پێ بڕۆ.
هه‌وڵ بده‌ دواى نان خواردن خێرا به‌سه‌ریدا نه‌خه‌ویت به‌ڵكو بجووڵێ.
خووبده‌ره‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ كه‌باشترینه‌ بۆ تێربوون و تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ .



1650 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2020 11:45:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ