هەمەڕەنگ
بوك و زاوایه‌ك له‌یه‌كه‌م شه‌وى پێكه‌وه‌بونیان گیانیان له‌ده‌ست دا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

بووك و زاوایه‌ك له‌ شه‌وی یه‌كه‌می مانگى هه‌نگوینیاندا،  به‌هۆى غازى ژه‌هراوى گیانیان له‌ده‌ستدا.

 بوك و زاوایه‌كى میسرى ، بوكێ ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ و زاواش ته‌مه‌نى 28 ساڵ  له‌یه‌كه‌م شه‌وى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا به‌هۆى غازى زۆپاوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی میسر ئاشكرای كرد، كه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌  ، له‌ شه‌وی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا سۆپایه‌كیان له‌ ژووری نوستنه‌كه‌یان هه‌ڵكردووه‌ و به‌هۆی غازی ژه‌هراوی ئه‌و سۆپایه‌وه‌ هه‌ردووكیان خنكاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/8/2020 11:41:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ