تەندروستی
به‌پێ ى جۆرى سه‌رئێشه‌كه‌ت هۆكاره‌كه‌ى دیارى بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


سه‌ر ئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌باوترین گرفته‌ ته‌ندروستییه‌كان ، كه‌ڕه‌نگه‌ ز ۆربه‌مان ڕۆژانه‌ دووچارى سه‌ر ئێشه‌ ببینه‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌ش زانین هۆكاره‌كه‌ى چییه‌ ، ویان بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، به‌پێ ى پسپۆڕانى پزیشكى باس له‌سێ جۆر ژانه‌ سه‌ر (سه‌رئێشه‌) ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌مانه‌ .

*جۆرى یه‌كه‌م توش بوونت به‌ ئازارى ته‌وقه‌ سه‌ر واته‌ به‌شى سه‌ره‌وه‌ى سه‌ر ئه‌م ئازاره‌ ته‌نها به‌شى سه‌ره‌وه‌ى سه‌ر  ده‌گرێته‌وه‌ ، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌م خواردنه‌وه‌ى  ئاو و نه‌خواردنى خۆراكى ته‌ندروست.
*جۆرى دووه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ر ئێشه‌كه‌ت له‌به‌شى پێشه‌وه‌ى سه‌رت بێت واته‌ پێشه‌وه‌ى سه‌رت ناوچه‌وان ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌م خه‌وى و پێویستت به‌خه‌وه‌ هه‌وڵ  بده‌ كه‌مێكیش بێت بخه‌ویت.
*جۆرى سێهه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رئێشه‌كه‌ت له‌به‌شى پشته‌وه‌ى سه‌رت بێت واته‌ پشته‌ سه‌رت بێت ،ئه‌وا ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى زۆر ماندویت و پێویستت به‌ پشوودانه‌ .

ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ زۆرجار سه‌رئێشه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رما بوونت به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ سه‌رما ئێجگار كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌.
406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/7/2020 10:40:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ