هەواڵ
یه‌کەم هەرەشەی ئێران بۆ ئەمریکا لەبەرامبەر کوژرانی قاسم سولەیمانی
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکیدا رایگەیاندوە، هەنگاوە تیرۆرستیە نێودەوڵەتییەکەی ئەمریکا، بە ئامانجکردن و تیرۆرکردنی ژەەڕاڵ سولەیمانی، کاریگەرترین هێز لە شەڕی دژ بە داعش، بەرەی نووسرە، ئەلقاعیدە و هێزە هاوشێوەکانیان، مەترسییەکی زۆر گەورەیەوەو پەرەسەندنێکی گەمژانەیە. 
 
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، ئەمریکا بەرپرسیارییەتی هەموو دەرئەنجامێکی پیلانگێرییە خراپەکەی هەڵدەگرێت.
 
هاوکات زەریفی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەموو توانا سیاسی و نێودەوڵەتی و یاسایی خۆی دەخاتەگەر بۆ جێبەجێکردنی بریارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی.



18492 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2020 1:03:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ