هونەر
فه‌رهادپیرباڵ:داوا له‌ گه‌ل ده‌كه‌م دژى ئه‌ڤین ئاسۆ و گه‌واده‌كانى بێ ده‌نگ نه‌بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



مامۆستا  فه‌رهاد پیرباڵ سكاڵا دژى كه‌ناڵى نێت تیڤى و پێشكه‌ش كار  ئه‌ڤین ئاسۆ  تۆمار كرد و داواى (200000) دووسه‌د هه‌زار قه‌ره‌بوو ده‌كات. 

فه‌رهاد پیرباڵ دوێنێ له‌ پێگه‌ى تۆڕى  فه‌یس بووكى خۆى ته‌واوى سكاڵا و ڕه‌خنه‌بارانى كه‌ناڵى نێت تیڤى و پێشكه‌شكار ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌كات و ده‌ڵێت " ده‌مه‌وێ به‌رنامه‌كه‌ وه‌ك خۆی خه‌ڵك بیبینێت: گه‌لۆ من هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه‌ كه‌ ئه‌ڤین ده‌ڵێ هه‌ڵه‌م كردووه‌! ئایا جنێوم به‌ كه‌سێك دا؟ دااوا له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م دژی ئه‌ڤین ئاسۆ و گه‌وواده‌كانی ده‌وری... بێنه‌ ده‌نگ!

په‌یجی net دیداره‌كه‌ی منیان ڕه‌ش كردووته‌وه‌. به‌ فه‌رمی داوا له‌ ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆف ده‌كه‌م ڕێگه‌ بده‌ن خه‌ڵك دیداره‌كه‌م وه‌ك خۆی بیبینێت به‌بێ سانسۆر ..ئه‌گینا داوا له‌ پارێزه‌كه‌م ده‌كه‌م ئاڤه‌ند بابان په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكات؛ شكایه‌ت له‌ هه‌ردووكیان ده‌كه‌م چونكه‌ مافی منیان خواردووه‌ و زه‌مه‌نی منیان كوشتووه‌ (دوو سه‌عات وه‌ختی من ده‌كاته‌ چه‌ند پاره‌، ڕۆدان؟)+ ته‌شهیر سومعه‌ی منیان كرد، به‌ڵێنێكی دایه‌ من نه‌یبرده‌ سه‌ر و .. هتد؛ بۆیه‌ مافی ماددی و مه‌عنه‌ویی خۆم لێیان داواكارم جه‌نابی حاكم!

هه‌ر له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا  ده‌ڵێت : "داوا له‌ كاك به‌ختیاری سكرتێری ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌كه‌م، خۆی یان ئه‌ڤین ئاسۆ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانم بداته‌وه‌: با وه‌ك مه‌سه‌له‌ی سووتاندنی ماڵی وه‌فایی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.. له‌گه‌ڵ تۆمه‌ ئارامۆف - netTV !!!

داوا له‌ كچان و له‌ ژنان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كیه‌تیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌م هه‌ڵوێستیان هه‌بێ ! داوا له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری، له‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌م، له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان، داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی كوردستان, داوا له‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌م هه‌ڵوێستیان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و " كاره‌ساته‌"ی دوێنێ شه‌و.. ئه‌ڤین ئاسۆ و "مودیره‌كانی" .. دژی من و مافی ژن و مافی ڕاده‌ربڕین و پایه‌ی فه‌یله‌سووف!..


11965 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/28/2019 11:30:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ