هەواڵ
‎موچەی مانگی ١٠ دابەش دەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

‎سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە:پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك ئامادەیە و پارەكەی بەغداش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی ئامادەیە".

‎ئاشکراشی کردووە:بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 5و 6ی كانوونی دووەمی 2020 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2019 و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت".

‎سەرچاوەکە ڕوونیشی کردووەتەوە:وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەیەكدا باسی لەوە كردووە كە ئەو پارەیەی بەغدا كە مانگانە دەینێرێت بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا لە بارەی پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
9384 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/27/2019 8:41:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ