هونەر
شۆخه‌كه‌ى مۆدێل هه‌نسك ئه‌حمه‌د باس له‌خۆشه‌ویسته‌ راسته‌قینه‌كه‌ى ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


 
خانمه‌ شۆخ و شه‌نگى مۆدێل (هه‌نسك ئه‌حمه‌د) گه‌ڕایه‌وه‌ لاى هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ى . 

دوێنى له‌پێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرامى خۆى خانمه‌ شۆخه‌كه‌ى مۆدێل (هه‌نسك ئه‌حمه‌د)ڕوون كرده‌وه‌ دووباره‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كۆنه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌ كه‌چه‌ند ساڵێكه‌ لێى جیابۆته‌وه‌ و  ده‌ڵێت :"من پێش هاوسه‌گیرى كچێكى زۆر ساده‌بووم و له‌ماڵى دایكمدا ده‌ژیام ،كه‌وتمه‌ داوى خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ى كوڕێكه‌وه‌ ، پاشان هاوسه‌رگیریمان كرد ، به‌ڵام هه‌ردووكمان ژیانێكى ناخۆشمان تێده‌په‌ڕاند ،ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ته‌مه‌نێكى كه‌مدا بوین هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌من گه‌ووره‌تره‌ ، به‌ڵام لێك تێنه‌ده‌گه‌یشتین ،هه‌ربۆیه‌ بڕیارمدا هاوسه‌ره‌كه‌م له‌دڵمى بهێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ و ناخۆشى زۆرم تێپه‌ڕاند هه‌روه‌ك چۆله‌كه‌یه‌ك له‌ قه‌فه‌ز بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ،  به‌ڵام وادیاره‌ سه‌ركه‌وتوونه‌بووم چونكه‌ ئێستا دووباره‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ باوكى منداڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌ و هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ته‌نها كه‌سه‌ به‌وه‌فا بێت بۆم و زۆر له‌من تێبگات ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت به‌قه‌ده‌رمان ڕازى بین ".

9807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/25/2019 11:51:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ