هەواڵ
پشووه‌كه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵ بۆ دوو رۆژ كه‌مكرایه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ پشووه‌كه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌  له‌ ١١ رۆژه‌وه‌ كه‌مكرده‌وه‌ بۆ ته‌نها دوو رۆژ.

 

لە نووسراوێكی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێم كە ئاڕاستەی‌ نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكانی‌ سلێمانی‌،هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە كراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە تەنها ڕۆژانی‌ ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ و ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پشووی‌ سەری‌ ساڵە.

 

هاوکات لە نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕۆژەكانی‌ تر دەوامی‌ فەڕمی‌ دەبێت لە نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكان".

 


 
15188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/23/2019 9:33:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ