هونەر
شاجوانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵى 2020 ده‌ست نیشان كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا له‌ ویلایه‌تی كۆنیتیكت له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2020 كێبڕكێی شاجوانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ به‌شداری چه‌ندین كچ له‌ ویلایه‌ته‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، كه‌ تێیدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی به‌شداریانكرد و چالاكی جۆراوجۆر نمایشكرا.

له‌ كێبڕكێكه‌دا كچێك به‌ناوی (كه‌میل شیریر ) له‌ ویلایه‌تی ڤێرژینیا كه‌ ده‌رچووی به‌شی بایه‌لۆجى  بوو، توانی نازناوی شاجوانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێته‌وه‌ و ببێته‌وه‌ خاوه‌نی 50 هه‌زار دۆلار.

به‌نمایشكردنى بڕگه‌یه‌كى كارگه‌یه‌كى  كیمیایى له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆ توانى سرنجى لیژنه‌ به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت .



756 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/22/2019 10:01:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ