هونەر
هێلى لۆڤ له‌سه‌ر كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى هاته‌ ده‌نگ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 
خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هێلى لۆڤ له‌كۆتاییدا وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى لێى گیرا ، هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى كه‌له‌سه‌رى نوسیوێتى (كاتێك تاج ده‌خه‌مه‌سه‌رم پیاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ كرنوش ده‌به‌ن).

هونه‌رمه‌ند هێلى لۆڤ دوێنى له‌پێگه‌ى تۆرى ئینستاگرامى خۆى ڕوون كردنه‌وه‌ ده‌دات و په‌یامى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌پاڵپشتى  و ڕه‌خنه‌ بارانى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى كلپیه‌    نوێیه‌كه‌ى boy bye  و ده‌ڵێت :"هه‌رله‌سه‌ره‌تاى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌م ده‌نگۆ و گرژى دروست كرد،به‌تایبه‌تى له‌نێو پیاواندا له‌وكاته‌وه‌ى گۆرانییه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ جارێكى دیكه‌ چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى كوشتنم پێگه‌یشتووه‌ ، چونكه‌ هونه‌رمه‌ندێكم هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ تێكستێكى به‌هێز ڤیدیۆ و جووڵه‌ى دانس ده‌ربڕینه‌كانم بخه‌مه‌ ڕوو ،كاردانه‌وه‌كه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌ 2014روویدا كاتێك گۆرانى Risk it all بڵاوكرده‌وه‌ .

كارى من هه‌وڵێكه‌ بۆ دروست كردنى جوڵانه‌وه‌یه‌كى به‌هێز و مانادار بۆ ژنان له‌ وڵاتێكدا كه‌پیاوتێدا باڵا ده‌سته‌ من هه‌میشه‌ ئافره‌تێك بووم كه‌بۆچوونى خۆم ده‌ربریوه‌ وهه‌وڵ ده‌ده‌م قسه‌ بكه‌م و ئه‌و دیوارانه‌ بشكێنم كه‌خه‌ڵكى دیكه‌ هه‌رگیز ناوێرن بیكه‌ن .

باس له‌وه‌ش ده‌كات:"هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ بێده‌نگ كردنم بۆنموونه‌ ده‌ستییان كردووه‌ به‌ دیسڵایك كردنى ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌م ،هه‌موو هه‌وڵێكه‌ بۆ بێده‌نگ كردنم ،من ئه‌م ڤیدیۆیه‌م دروست كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى میوزیك به‌ئاستێكى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌یه‌نم،من له‌ دژى پیاوان ناوه‌ستم له‌راستیدا ئه‌وپه‌ڕى رێز و پێزانینم هه‌یه‌ بۆتان ،ڤیدیۆكه‌ هاوشێوه‌ى مارلین ومۆنرۆى ئه‌فسانه‌ى ناودار دروست كردووه‌ ،هونه‌رمه‌ندێك كه‌ جیهان خۆشى ده‌وێ ئه‌م رۆڵه‌م بینیوه‌ وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و پرۆفیشناڵێك.

له‌كۆتاییدا سوپاسى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌پاڵپشتى بوون و پشتیوانى له‌كاره‌كانم ده‌كه‌ن.

3806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/16/2019 11:51:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ