کۆمەڵایەتی
ئه‌و ڕێگایانه‌ چین دڵه‌ڕاوكێت كه‌م ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



بیركردنه‌وه‌ی زۆر هۆكارى توش بونته‌ به‌  دڵه‌ڕاوكێ و یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی كه‌ ده‌روون ماندوو ده‌كه‌ن و زۆر كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ته‌واوی جه‌سته‌شت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى. 

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ زانستی و پزیشكیه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن كه‌متر تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، چونكه‌ په‌ستانی ده‌روونیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .

*ڕۆیشتن یان ڕاكردن، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌رزشانه‌ی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو سروشتدا بێت.
*مه‌له‌كردن، باشترین جۆری ڕاهێنانه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روون و نه‌مانی دڵه‌ڕاوكێ. 
*زومبا و ئایرۆبیك، چه‌نده‌ سوودی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ و كالۆری ده‌سووتێنیت، له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونت هه‌یه‌ و ئاسووده‌ت ده‌كات. 
*بێگومان یاریه‌ وه‌رزشیه‌كان به‌ گشتی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌روونت هه‌یه‌ و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ناهێڵن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی خواستی خۆت وه‌رزشی باش بكه‌یت.
948 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/16/2019 11:48:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ