هونەر
هونه‌رمه‌ند سانا به‌رزنجى له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ى په‌یامێك ئاراسته‌ى هه‌وادارانى ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى لاو "سانا به‌رزنجى" دوێنى وێنه‌ى خۆى له‌تۆرى ئینستاگرامى تایبه‌تى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاگادارى هه‌وادارانى كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م وێنه‌یه‌ خۆیه‌تى ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یامێك ئاراسته‌ى هه‌وادارانى ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئه‌م وێنه‌یه‌ منم ، ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ گۆرانى ڕاز كاتژمێر 8 ى شه‌و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .
له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا كه‌ به‌ شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ كارم كردووه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمم داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ گرینگی پێدان به‌ ڕووخسارم و به‌ شێوازی ژیانم هونه‌ره‌كه‌م په‌ره‌ پێبده‌م و به‌ جوانترین شێوه‌ پێشانی خه‌ڵكی كوردستانی بده‌م. من له‌ ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كدام و له‌ شوێنێك ژیان ده‌كه‌م كه‌ له‌وه‌یه‌ زۆر بۆ من ئاسان نه‌بێ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌ركه‌وم و له‌ ناو كلیپه‌كانم دا به‌شدار بم و ده‌مه‌وێ سرنجم له‌سه‌ر ده‌نگ و شیعر وملودیانه‌ی بێ كه‌ هه‌ڵیده‌بژێرم ،ئه‌وه‌ ی كه‌ من كه‌ی و چۆن ده‌رده‌كه‌وم. بڕوا ناكه‌م كه‌ ڕووخساری من و ده‌ركه‌وتنی من گرینگێكی زۆری هه‌بێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ زۆر له‌لام گرینگه‌ كه‌ ده‌بێ به‌ دڵنیایی ده‌نگم زیاتر له‌ جاران په‌روه‌رده‌ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خزمه‌تی ئارشیوی موسیقای كوردی پێبكه‌م و ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌ورانه‌ی ڕابردوو درووستیان كردووه‌ من درێژه‌ی پێبده‌م".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانمه‌ هونه‌رمه‌ند سانا ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ :"ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا زۆربه‌ی ئێوه‌ خۆشه‌ویستان واتان هه‌ست ده‌كرد كه‌ ئه‌و وێنه‌ی كه‌ بڵاو ببووه‌ كه‌ وێنه‌ی كه‌سێك بوو له‌ كلیپه‌كانم، منم. ئێمه‌ش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر نه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چ بۆ من و چ كۆمپانیای فه‌یمس پڕۆداكشن بابه‌تێكی گرینگ نه‌بوو و بۆ ئێمه‌ زۆرترین شتێك كه‌ ده‌بوو سرنجی بده‌ینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو كه‌ ده‌بوو بۆ ئێوه‌ خۆشه‌ویستان حازرمان كردبا و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیكان ڕووی دا نه‌بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ پێویست بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری ڕاسته‌قینه‌ی منن چێژ ده‌بیین له‌ ده‌نگی من و من ئه‌مڕۆش یان سبه‌ی یان هه‌ر كاتێك كه‌ پێویست بزانم له‌ كۆنسێرت یان كلیپ بیت ده‌رده‌كه‌وم و یه‌كتر ده‌بینینه‌وه‌ به‌ دڵنیایی.
بۆ خۆم پێم خۆشه‌ به‌ سۆزی ده‌نگم له‌ یادی ئێوه‌ بمینمه‌وه‌ ،هونه‌ری كوردی به‌ رده‌وام پێوێستی به‌ خزمه‌ ته‌ ،هیوادارم ئه‌ م توانایه‌م هه‌ بێ.یاخوا بمینن ،ئیوه‌ نه‌بن سه‌ناێك بونی نیه‌".
1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2019 11:32:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ